سەردێڕ:

خۆپیشاندەرانى گۆڕەپانى تەحریر: بەردەوامدەبین لە خۆپیشاندان

''بەردەوامدەبین لە خۆپیشاندان''
گۆڕەپانى تەحریر
فۆتۆ: 
2019-11-04

2765 جار خوێندراوەتەوە

خۆپیشاندەران داواى دەستلەکارکێشانەوەى حکومەت و پەڕلەمان دەکەن و، دەڵێن بەردوامدەبین لە خۆپیشاندان.

خۆپیشاندەران ڕایانگەیاندووە، سیاسییەکان گرەویان لەسەر ئارامگرى ئەوان کردووە و دەیانەوێت بە هەر نرخێک بێت کۆتایى بە خۆپیشاندانەکان بهێنن.

خۆپیشاندەرانى گۆڕەپانى تەحریر ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا چەند داواکارییەکیان خستووەتەڕوو، کە بریتین لە:

یەکەم: دەستلەکارکێشانەوەى حکومەت و بە سزا گەیاندنى تەقەکەران.

دووەم: هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەژێر چاودێریى دادگاى باڵاى عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان.

سێیەم: دانانى کۆمسیۆنێکى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان کە دووربێت لە پشکپشکێنەى حزبى.

خۆپیشاندەران دەڵێن، ژیان ناگەڕێتەوە دۆخى ئاسایى خۆى تا وڵات دەچێتە ئەو دۆخەى کە شەهیدەکانمان دەیانویست.

لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، ئەگەر داواکانى خۆپیشاندەران جێبەجێ نەکرێت، ئەوا هەڵوێستى دیکە دەگرنەبەر و ناگەڕێنەوە ماڵەکانیان هەتا جێبەجێکردنى سەرجەم داواکانیان.