سەردێڕ:

ئەمریکا سزاى نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

فۆتۆ: 
2019-11-04

2050 جار خوێندراوەتەوە

لە یادى ٤٠ ساڵەى هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئێران، ئەمریکا سزاى بەسەر ١٠ بەرپرس و کەسایەتیى دیارى ئێرانیدا سەپاند.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکى کۆشکی سپی، ئەمڕۆ ٤ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩ وەزارەتى خەزێنەى ئەمریکا سزاى بەسەر ١٠ قەوارە و کەسایەتیى دیارى ئێرانیدا سەپاند، لەناویشیاندا کوڕى عەلى خامنەیى ڕابەرى شۆڕشى ئیسلامیى ئێران هەیە و دەستەى ئەرکانى سوپاى پاسدارانى ئێرانیش ناوى لە قەوارە سزادراوەکاندا هەیە.

ئەو ڕاگەیەندراوەی کۆشکى سپى کە بەبۆنەى یادى ٤٠ ساڵەى هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئێران بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە، ''سزاکانمان بۆسەر ئێران بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەى بەرپرسانى ئەو وڵاتە ڕەفتارەکانیان دەگۆڕن.''

لە ٤ى تشرینى دووەمى ساڵى ١٩٧٩ سەدان هاوڵاتیى ئێرانى چوونە ناو باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە تاران و ٥٢ کارمەندى کونسوڵخانەکەیان بە دیل گرت، لە ٢٠ى شوباتى ساڵى ١٩٨١ سەرجەمیان ئازادکران.