سەردێڕ:

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: سبەی موچە دابەشناکرێت

فۆتۆ: 
2019-11-04

173521 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، هەولێر ، هێرش قادر 

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەى پارە نەخراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، سبەی موچە دابەش ناکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە ئێن ئاڕ تیی راگەیاند، تا ئێستا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پارەی نەخستووەتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی دارایی، بۆیە دابەشکردنی موچە دواکەوتووە.

ئەوەشی وت، ئەگەر سبەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پارە بخاتە سەر هەژماریان، ئەوا پێنجشەممە دەستدەکەن بە دابەشکردنی و ئەگەر نا  دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، هەموو پێنجی مانگێک موچە دابەشدەکەن و سەرەتاش وەزارەتی پێشمەرگە وەریدەگرێت.