سەردێڕ:

سەڵاحەدین دەمیرتاش: یاسا و دادپەروەری نییە بەڵام هیوا و بەرگری هەیە

فۆتۆ: 
2019-11-04

2600 جار خوێندراوەتەوە

سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕایگەیاندووە، لە تورکیا یاسا و دادپەروەری نییە، بەڵام هیوا و بەرگری هەیە و ڕۆژێک ئازادی دێت.

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە"، لە تویتێکی ئەکاونتی تویتەرەکەیدا نووسراوە، "یاسا نییە، دادپەروەری هیچ نییە، بەڵام هاوڕێ و پشتگیری هەیە، هیوا و بەرگری هەیە".

هەروەها دەمیرتاش نوسیوویشیەتی، "بە دڵنیاییەوە ڕۆژێک ئازادی دێت".

ئەم تویتەی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوپێچە لەگەڵ وێنەیەک کە لەگەڵ عەبدوڵڵا زێدانی هاوڕێی گرتوویەتی، کە لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦وە پێکەوە لە زیندانن و  هەفتەی ڕابردوو دادگای تورکیا بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکردووە.