سەردێڕ:

هەولێر.. تۆمەتبارێک پۆلیسێکی بریندارکرد

فۆتۆ: 
2019-11-04

2535 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕتى، هەولێر، ئەحمەد مستەفا

پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ لەناو بازاڕى ئیسکان لەکاتى دەستگیرکردنیدا تۆمەتبارێک تەقەى لە کارمەندانى پۆلیس کرد و پۆلیسێکى بریندارکرد.

هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى هەولێر بە ئێن ئاڕ تیى ڕاگەیاند، پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ هێزەکانیان هەوڵیاندا تۆمەتبارێک لەناو بازاڕى ئیسکان دەستگیربکەن، تۆمەتبارەکە دەمانچەى پێبووە و تەقەى ڕووبەڕووى پۆلیس کردووە، بەو هۆیەشەوە یەکێک لە کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتیى نەهێشتنى تاوان برینداربووە.

ئەو وتەبێژە ئەوەشى ڕاگەیاندووە، هێزەکانیان توانیوویانە ئەو تۆمەتبارە بە بریندارى دەستگیربکەن و ڕەوانەى نەخۆشخانە کراوە.

هۆگر عەزیز ئەوەشی وت، دواى وەرگرتنى چارەسەرى پێویست تۆمەتبارەکە لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکرێت و دەبرێتە بەردەم دادوەر.