سەردێڕ:

لە بەغدا پێنج خۆپیشاندەر کوژران

فۆتۆ: 
2019-11-04

1387 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا لەڕووبەڕووبوونەوەى نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا پێنج خۆپیشاندەر کوژراون.

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە بەغداوە ڕایگەیاند، پاش ئەوەى خۆپیشاندەران هەوڵى داخستنى پردى ئەحراریان دا، هێزە ئەمنییەکانى عێراق ڕووبەڕوویان بوونەوە و بەو هۆیەوە  پێنج خۆپیشاندەر بە گولـلەى هێزە ئەمنییەکان لە نزیک هەردوو پردى سینەک و ئەحرار کوژران.

ئاماژەى بەوەش کرد، هەر بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە ١١ خۆپیشاندەری دیکەش برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

لاى خۆشیەوە فەرماندەى هێزە ئەمنییەکانی بەغدا ڕایگەیاند، لە ئێستادا پردى ئەحرار و سنەک لە ناوەڕاستى بەغدا هاتوچۆ تیایاندا ئاساییە و دانەخراون لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە.

پردى ئەحرار سێیەم پردە لە کۆى ئەو پێنج پردەى کە هەردوو بەشى کەرخ و ڕەسافەى بەغدا پێکەوە دەبەستێتەوە و، خۆپیشاندەران دەیانەوێت هاتوچۆ تێیدا پەکبخەن، بەپێى زانیارییەکان لە ئێستادا بە درێژایى شەقامى رەشید پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان بەردەوامە.