سەردێڕ:

خۆپیشاندەران کونسوڵی ئێرانیان لە کەربەلا گەمارۆداوە

زیاتر لە هەزار خۆپیشاندەرن
ساتی گەمارۆدانەکە
فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
2019-11-03

8251 جار خوێندراوەتەوە

زیاتر لە هەزار خۆپیشاندەر، کونسوڵی ئێرانیان لە کەربەلا گەمارۆداوە و بەردبارانی دەکەن.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تی ڕایگەیاند، ئەمشەو ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، زیاتر لە هەزار خۆپیشاندەر لە شاری کەربەلا-ی عێراق، کونسوڵی ئێرانیان گەمارۆداوە و بەردبارانی دەکەن.

 هاوکات، لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕووبونەوە ڕوویداوە و دۆخەکە ئاڵۆزیی لێکەوتووەتەوە.

پەیامنێری ئێن ئار تی ئاماژەی بەوەشکرد، خۆپیشاندەران ئاڵای عێراقیان لەسەر دیواری کونسوڵیەتەکە بەرزکردووەتەوە.

خۆپیشاندانەکانی عێراق، لە ٢٥ی مانگی ڕابردووەوە دەستیپێکردووەتەوە و تا ئێستا، زیاتر لە ٢٠٠ خۆپیشاندەر کوژراون و نزیک بە ١٠ ھەزار-یش، برینداربوون.

ڕێکخەرانی خۆپیشاندەران لە چەند ڕۆژی پێشتردا ڕایانگەیاندبوو، ھەرکاتێک ئەو دوو ھەنگاوەی بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی پێدا (دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت) چووە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوا خۆپیشاندانەکان ھێوردەبنەوە و ئەمانیش بۆ دوو داوای سەرەکی دیکەیان (گۆڕینی دەستوور و گۆڕینی سیستمی حوکم) دەچنە سەر مێزی گفتوگۆ.