سەردێڕ:

کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ پشکەکانی دەفرۆشێت

فۆتۆ: 
2019-11-03

2382 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ رایگەیاند، پشکەکانی کۆمپانیەکە دەفرۆشن و بڕیارەکەشی بە هەنگاوێکی مێژوویی ناوبرد.

ئەمین ناسر، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئارامکۆ، ئەمڕۆ یەک شەممە، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەمەودوا وەبەرهێنەران دەتوانن پشکی راستەوخۆیان هەبێت لە کۆمپانیاکەدا.

روونیشیکردەوە، هێشتا ڕێژەی بەژداری وەبەرهێنەرە ناوخۆیی و بیانییەکانی دیارینەکراوە، و لە سەرەتایی مانگی داهاتوودا سەرەتا وەبەرهێنەرە ناوخۆییەکانی سعودیە دەتوانن پشک بکڕن.

کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی سعودی، ماوەی ٤٠ ساڵە کاری وەبەرهێنانی نەوت دەکات وەک کۆمانیایەکی نێوەدەوڵەتی لە وەبەرهێناندا، لە نیوەی دووەمی ئەمساڵیشدا هێرشکرایە سەر کەشتییەکی نەوتی ئەو کۆمپانیایە و سعودییە، ئێرانی بە هێرشەکان تۆمەتبارکرد، بەو هۆیەشەوە زیانێکی زۆر بەر کۆمپانیاکە کەوت.