سەردێڕ:

بەرهەم ساڵح: یاسایەکى نوێی هەڵبژاردن ​دەدەینە پەرلەمان

فۆتۆ: 
2019-11-03

4023 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆمارى عێراق ڕایگەیاند، لە هەفتەى داهاتوودا یاساى نوێى هەڵبژاردن پێشکەشى پەڕلەمان دەکەن.

نوسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆک کۆمار ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ ٣ى تشرینى دووەمى، ٢٠١٩، بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکى سەندیکا و ڕێکخراوە مەدنییەکاندا، بەڵێنیداوە کار بۆ ئەوەدەکەن لە هەفتەى داهاتوودا یاسایەکى نوێ بۆ هەڵبژاردنەکانى عێراق پێشکەش بە پەڕلەمان بکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، ئەو یاسایە دادپەروەرى زیاترى تیدایە لە بەدەستهێنانى کورسى پەڕلەمان و بەوەش ڕێز لە دەنگى دەنگدەران دەگێرێت.

هەروەها سەرۆک کۆمارى عێراق بەڵێنى گۆڕێنى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانیشى بە کۆمسیۆنێکى بێلایەن و پیشەیی داوە.

بە پێى ڕاگەیاندراوەکەى نوسینگەى سەرۆک کۆمار، "ئەو کۆمسیۆنەى بەنیازن دروستىبکەن دوور دەبێت لە دابەشکارى حزبى و لەسەر بنەماى بێلایەنى و پیشەیی دادەمەزرێت".