سەردێڕ:

بەلجیکا ژنە داعشێکی زیندانیکراو لەسوریا وەردەگرێتەوە

فۆتۆ: 
2019-11-03

3104 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، برۆکسل ، کارزان عەلی

دادگای برۆکسل ژنێکی بەلجیکی ناو کەمپی داعشەکانی سوریا دەگەڕێنێتەوە.

میدیاکانی بەلجیکا بڵاویانکردەوە، ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵی ناو داعش و ھەردوو منداڵەکەی کە لە کەمپی ڕۆژن، لە ڕۆژئاوای کوردستان، بە پێی بڕیاری دادگای برۆکسل دەبێت لە ماوەی ٧٥ ڕۆژدا بیانگەڕێنێتەوە بۆ بەلجیکا.

ئەو ژنە لە مانگی شوباتی ٢٠١٨ وە دەستگیرکراوە و باوکی ئەو ژنە پێشتر چووەتەناو ڕێزەکانی قاعیدە و پاشان خۆی گەیاندبووە سوریا و لە ساڵی ٢٠١٤ دا چووەتە ناو داعش، ئەم ژنەش بەھۆی باوکیەوە لە ساڵی ٢٠١٥ دا لە بەلجیکاوە چووەتە سوریا و بووەتە داعش و لەوێ دوو منداڵی بووە.

بۆ یەکەمجار لە بەدواداچونێکدا رۆژنامەنووسێکی بەلجیکی کە چووەتە کەمپەکە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ کردووە، دەڵێت "من هەڵەم کردووە و پەشیمانم."

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشرتیش دووحاڵەتی گەڕاندنەوەی دیلەکانی داعش بۆ بەلجیکا هەبووە، ئەو کەسانە دوای گەڕاندنەوەیان دادگایی دەکرێن و بەپێی یاسای وڵاتەکە سزادەدرێن و دواتر لەژێر چاودێرییدا دەبن.