سەردێڕ:

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا لە رێگەى ئێن ئاڕ تییەوە داواى پاراستنى خۆپیشاندەران دەکات

خۆپیشاندانەکانى عێراق
فۆتۆ: 
2019-11-03

4014 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا چووەتە نێو خۆپیشاندەران و لە رێگەى مایکى ئێن ئاڕ تییەوە داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات خۆپیشاندەران بپارێزن.

قەیس محەمەداوی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا بۆ ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، بۆ رۆژى دەیەم پاڵەوانانى خۆپیشاندانەکان لە هەموو شوێنەکانەوە هاتوونەتە گۆڕەپانى تەحریر.

وتیشى، کەسانێک هەن بەرد دەگرنە خەڵک لە ریزى خۆپیشاندەران یان هێزە ئەمنییەکان و، ئەوانەى ئاژاوەگێڕن و تایە دەسوتێنن تەنها لە سەدا یەکن و دەبێت خۆپیشاندانەکان بە ئاشتییانە بێت.

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا دەشڵێت، "خۆپیشاندانەکان سەرچاوەى بەهێزیى هێزە ئەمنییەکان دەردەخات و داوا دەکەین خۆپیشاندەران بپارێزن."