سەردێڕ:

١١ى ئەم مانگە دیاردەیەکى گەردوونیى دەگمەن ڕوودەدات

فۆتۆ: 
2019-11-03

36866 جار خوێندراوەتەوە

چاوەڕواندەکرێت ١١ى ئەم مانگە دیاردەیەکى گەردوونیى دەگمەن ڕووبدات کە تەواوى دانیشتووانى سەر گۆى زەوى دەتوانن بیبینن، ڕووداوەکەش تێپەڕبوونى هەسارەى عەتاردە بە بەردەمى خۆردا، کە دەتوانرێت لە هەموو شوێنێکى گۆى زەوییەوە ئەو دیاردە گەردوونییە ببینرێت.

ئاژانسى ناساى ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، زاناکانى فەلەکناسى چاوەڕوانى ئەوەن دووشەممەى داهاتوو ١١ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩ دیاردەیەکى گەردوونى ببینن کە تێپەڕبوونى هەسارەی عەتاردە بە بەردەم خۆردا و، مرۆڤەکان لە تەواوى جیهانەوە دەتوانن ئەوە ببینن کە خاڵێکى ڕەش بە هێواشى بە بەردەم خۆردا تێدەپەڕێت.

هەروەها ئامۆژگاریى ئەوەش دەدەنە ئەو کەسانەى ئارەزووى سەیرکردنى ئەو دیاردەیە دەکەن، کە چاویلکەى ڕەش بەکاربێنن بۆ پاراستنى تەندروستیى چاوەکانیان.

زاناکان ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، کە ئەم دیاردەیە لە هەر سەدەیەکدا ١٣ جار دووبارە دەبێتەوە، بەو پێیەش هەتا نزیکەى ساڵى ٢٠٣٢ ئەم دیاردەیە ڕووناداتەوە، لە هەواڵەکەشدا هاتووە کە ئەم دیاردەیە هیچ مەترسییەکى بۆ سەر گۆى زەوى نییە.