سەردێڕ:

ئەنجومەنى دادوەرى عێراق: فرمانى دەستگیرکردنمان بۆ عەبادى دەرنەکردووە

لە ناوچەى سەوز
فۆتۆ: 
2019-11-03

2295 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق رەتیکردەوە فرمانى دەستگیرکردنى بۆ حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى پێشووى عێراق دەرکردبێت.

ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق لەبارەى گەمارۆدانى ماڵى حەیدەر عەبادى سەرۆکى هاوپەیمانى نەسر لە بەغداد راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، هیچ بڕیارێکى دەستگیرکردن بۆ حەیدەر عەبادى دەرنەچووە.

ئاماژەبەوەشکراوە، هەر کاتێک بڕیارى دەستگیرکردن بۆ هەر کەسێک دەربکرێت ئەوا لایەنى فەرمى حکومەت کە تایبەتن بە جێبەجێکردن کە وەزارەتى ناوخۆیە بەو کارە هەڵدەستن.

پێشتر عەلى سنێد ئەندامى هاوپەیمانى نەسر رایگەیاند، کە هێزێکى چەکدار کە پۆشاکى سەربازییان لەبەردابووە شەوى یەک لەسەر دووى ئەم مانگە چوونەتە سەر ماڵى حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى پێشووى عێراق و تا ئێستاش هۆکارەکەى نەزانراوە.