سەردێڕ:

فیلێک بە ناوی ئوسامە بن لادنەوە پێنج هاوڵاتی کوشت

فۆتۆ: 
2019-11-02

2757 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای ئەوەی فیل بە گشتی بە دۆستی مرۆڤ دادەنرێت، بەڵام لە هیندستان فیلێک کە ناوی ئوسامە بن لادن بووە و پێنج هاوڵاتی شێلاوە و سەرجەمیان گیانیانلەدەستداوە.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "FoxNews" لە گوندێکی هندستان فیلێک دەدات بەسەر گوندنشینەکان و کێڵگەکانیاندا و پاش تێکدان و پێشێل کردنی ڕووەکەکان پێنج کەسیش دەشێلێت کە دەستبەجێ گیان لەدەست دەدەن.

خەڵکی گوندەکە دەڵێن کە ئەوە یەکەمجار نییە ئەو فیلە کاری لەو جۆرە بکات و چەندین جار بووەتە هۆی پشێوی لە لادێکانی ئەو ناوچەیە، هەر بۆیەش ناوی گەورە تیرۆریست بن لادنی لێنراوە.

پۆلیسیش دەڵێن لە کاتی دۆزینەوەی فیلەکەدا بڕیار دەدەن کە چی لێبکەن بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە بە دەرزی بێهۆشی دەکەن و پاشان دەینێرنە دارستانێک دوور لە شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤەکان.

Image result for osama bin laden elephant