سەردێڕ:

روسیا: رێککەوتنى پۆتین و ئەردۆغان پێشڕەویکردنى سوپاى تورکیاى لە سوریا راگرت

فۆتۆ: 
2019-11-02

6144 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى دەرەوەى روسیا رایگەیاند، رێککەوتنى پۆتین و ئەردۆغان پێشڕەویکردنى سوپاى تورکیاى لە سوریا راگرت و کۆتایى بە خوێنڕشتن لەو ناوچانەهێنا.

سێرگى لاڤرۆڤ وەزیرى دەرەوەى روسیا رایگەیاند، بێگومان توانیمان بەهۆى لێکتێگەیشتنى هاوبەشى نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە لە سوچى خوێنرشتن رابگرین و روبەروبوونەوەى نێوان کوردەکان و تورکەکان بگۆڕین بۆ متمانە بەخۆبوون.

لاڤرۆڤ دەڵێت، رێکەوتنەکە بووە هۆى دروستکردنى دوو ناوچەى بەرفراوان لە رۆژهەڵات و رۆژئاواى ئەو ناوچانەى هێزەکانى تورکیا هێرشى کردبووە سەر دواى شکستهێنانى گفتوگۆکانى تورکیا و ئەمریکا لە دەستپێکردنى پرۆسەى (کانى ئاشتى).

وەزیرى دەرەوەى روسیا باسى لەوەکرد، رێککەوتنەکە بووە هۆى کشانەوەى تەواوى یەکە سەربازییەکانى هێزە کوردییەکان وچەکەکانان لە ناوچە سنورییەکان و لە شوینیاندا هێزەکانى پاسەوانى سنورى سوریا و یەکەى پۆلیسى سەربازى روسیا جیگیربوون.