سەردێڕ:

خۆپیشاندەرێکى ئافرەت لە بەغداد کوژرا

بە گازى فرمێسکڕێژ
فۆتۆ: 
2019-11-01

2844 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، بەغداد، ئومێد محەمەد

ئەندامێکى کۆمسیۆنى مافى مرۆڤ رایگەیاند، لە شارى بەغداد خۆپیشاندەرێکى ئافرەت بەهۆى بەرکەوتنى گازى فرمێسکڕێژ کوژرا.

 عەلى بەیاتى ئەندامى کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراق رایگەیاند، خۆپیشاندەرەکە لە تونێلى گۆڕەپانى تەحریر بۆمبێکی گازى فرمیسکڕێژ بەر سەری کەوتووە و بریندارکرا ودواى گەیاندنى بە نەخۆشخانە گیانیلەدستدا.

ئەوەش دووەم خۆپیشاندەرى ئافرەتە لە سەرەتاى خۆپیشاندانەکانى مانگى رابردووە کە شارو شارۆچکەکانى عێراقى گرتووەتەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بکوژرێت.

هاوکات ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى ڕایگەیاندبوو، دەسەڵاتدارانى عێراق غازى فرمیسکڕێژیان بەکارهێناوە "بۆکوشتنى خۆپیشاندەران نەک بڵاوەپێکردنیان" بۆیە ئەو غازە سوتێنەرە و پەیکەرە ئێسکى خۆپیشاندەران دەسوتێنێت.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بڵاویکردووەتەوە، لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی عێراقدا هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە دوو جۆری مەترسیداری گازی فرمێسکڕێژیان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندان بەکارهێناوە کە ١٠ هێندەی گازی فرمێسکڕێژی دیکە بەهێزە.

رێکخراوەکە رایگەیاندووە، ئەو گازە فرمێسکڕێژانەی کە لە خۆپیشاندانەکانی عێراق بەکارهاتوون، لەلایەن بولگاریا و سیربیاوە هەناردەکراون بۆ ئەوەی لەکاتی شەڕدا بەکاربهێندرێن، نەک بۆ بڵاوەکردن بە خۆپیشاندانەکان.