سەردێڕ:

پرۆسەى گەڕانى هاوبەشی سەربازى روسیا و تورکیا بەڕێوەچوو

یەکەم گەڕانى هاوبەش بوو
کاروانى سەربازى هاوبەشى تورکیا و روسیا
فۆتۆ: هێرش قادر تیمى رۆژنامەوانى ئێن ئاڕ تى
2019-11-01

2425 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پرۆسەى گەڕانی هاوبەشی سەربازى نێوان سوپای ڕوسیا و تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو کە تێیدا نزیکەى٨٠ گوند گەڕاون.

تیمى ڕۆژنامەوانى ئێن ئار تى لە ڕۆژئاواى کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆپێنجشەمە١ى تشرینى دووەم یەکەمین پرۆسەى گەڕانی سەربازى هاوبەشی نێوان سوپای ڕوسیا و تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوە چوو .

ڕاشیگەیاند، كاروانە سەربازییە هاوبەشەکەى نێوان سوپای ڕوسیا و تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان له‌ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی سەربازى پێكهاتبوون و له‌ نێوان سنووری گوندی سه‌ڤیملی ٤٠ کیلۆمەتر له‌ رۆژهەڵاتى سەرێکانى و ٣٠ کیلۆمەتر لە رۆژئاواى قامیشلۆ گەڕانەکەیان کردووە.

ئاماژەى بەوەشکرد، تورکیا بە هەشت زریپۆش و فرۆکەیەکى بێ فرۆکەوان بەشدارى کردووە کە ئەوە یەکەمین گەڕانی هاوبەشی نێوان سوپای ڕوسیا و تورکیایە لە ڕۆژئاوای کوردستان دوای ڕێککەوتنی هەردوو لایان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پاش کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان، سوپاى تورکیا ھێرشی سەربازی ئاسمانی و زەمینی دەستپێکرد بۆسەر رۆژئاواى کوردستان، ھێرشەکەش بوە ھۆی ئاوارە بوونی زیاتر٣٠٠ ھەزار کەس.