سەردێڕ:

دەستەى نەزاهەی عێراق ٦٠ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەرپرسان دەرکرد

فۆتۆ: 
2019-11-01

7497 جار خوێندراوەتەوە

دەستەى نەزاهەی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی ٦٠ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ وەزیرێکی ئێستا و دوو وەزیری پێشوو و پێنج پەرلەمانتار و چەندین بەرپرسی حکومی دەرکرد.

سەرچاوەیەک لە دەستەى نەزاهەى عێراق ئاشکرایکرد، بە تۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی لە کەرتە جیاوازەکان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٣٨ ئەندامی ئەنجومەنى پارێزگاکان و دوو سەرۆکى ئەنجومەن  و یەک پارێزگار  دەرچووە.

لە ١٦ی مانگی ڕابردوودا  ئەنجومەنى دادوەری عێراق لیژنەیەکى پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لەسەرجەم ئەو کەسانەی پۆستەکانیان بەکارهێناوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و گەندەڵیان ئەنجامداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ژێر فشاری خۆپیشاندانی شارەکانی عێراق  نزیکە بڕیار بدرێت حکومەت هەڵبوەشێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەخت بکرێت.