سەردێڕ:

​هەڵوێستى ئێران بەرامبەر لابردنی عەبدولمەهدی ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2019-11-01

27900 جار خوێندراوەتەوە

ئێران هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به‌ عادل عه‌بدولمهدی راگه‌یاندووە و  لەگەڵ ئەوەدا نییە دەستلەکاربکێشێتەوە.

 بە پێی چەند سەرچاوەیەکى عێراقی کە بە  ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا بە بەرپرسانی عێراق و لایەنە سیاسییەکانی ڕاگەیاندووە، کە لەگەڵ مانەوەى عادل عەبدولمەهدییە و نایەوێت لە ئێستادا دەستلەکاربکێشێتەوە.

 لە هەواڵەکەى ڕۆیتەرزدا هاتووە، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنى له‌به‌غدا پایته‌خت له‌نێوان لایه‌نه‌ شیعه‌كاندا ئه‌نجامدراوه‌‌ و تیایدا قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ى سوپاى قودسی ئێران ئاماده‌ى بووه‌ و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نین عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران دووربخرێته‌وه‌.

ئەوەش خراوەتەڕوو "له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا قاسم سلێمانى به‌ هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تحى راگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌رده‌وام بن له‌پاڵپشتى عادل عه‌بدولمه‌هدى".

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ژێر فشاری خۆپیشاندانه‌كاندا داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانیان كردووه‌ و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق رايگه‌یاند كه‌ عه‌بدولمه‌هدى قایل بووه‌ بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ له‌و پۆسته‌كه‌ى.