سەردێڕ:

داعش بە فەرمی کوژرانی بەغدادیی ڕاگەیاند و جێگرەوەی بۆ دیاریکرد

بەغدادی لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمریکادا کوژرا
فۆتۆ: 
2019-10-31

12578 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی "أعماق"ی سەربە ڕێکخراوی داعش، بە فەرمی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادیی و ئەبو حەسەن موهاجری ڕاگەیاند و ئەبو ئیبراهیم هاشمی وەک جێگرەوەی بەغدادی ناساند.

لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣١ی تشرینی یەکەم، ماڵپەڕی "أعماق"ی سەربە ڕێکخراوی داعش لە ڕیکۆردێکی دەنگیدا بڵاویکردەوە، "ڕێکخراوی داعش بە فەرمی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدای سەرۆکی ڕێکخراوەکە و ئەبو حەسەن موهاجر وتەبێژی ڕێکخراوی داعش ڕادەگەیەنێت".

هەروەها ڕاشیانگەیاند "ئەبو ئیبراهیم هاشمی وەک جێگرەوەی بەغدادی و بە سەرۆکی نوێی ڕێکخراوەکە دەناسێنن، ئەبو حەمزی قورەیشیش وەک وتەبێژی نوێی ڕێکخراوەکە دیاریکرا".

ئەمەش لەکاتێکدایە یەکشەممەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا ئەبوبەکر بەغدادییان لە سوریا کوشتووە.