سەردێڕ:

​بەغدا.. سەربازێکی ئەمریکی بە شێوەیەکی تەمومژاوی گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-10-31

5494 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، سەربازێکی ئەمریکی لە سەربازگەی تاجی لە باکوری بەغدا گیانی لەدەستداوە.

پێنتاگۆن لە ڕاگەیەندراوێکیدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە بڵاویکردووەتەوە، سەربازەکە ناوی ناسانێڵ ئایریشە و تەمەنی ٢٣ ساڵە، ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگە گیانی لەدەستداوە بە "هۆکارێک کە پەیوەندی بە شەڕەوە نەبووە".

ئاماژەش بەوەکراوە، لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوی گیان لەدەستدانی سەربازەکە بەڕێوەدەچێت.

 سەربازگەی تاجی بە دووری ٣٥ كیلۆمەتر دەكەوێتە باكوری بەغدا و فڕۆكەخانە و بنكەیەكی گەورەی سەربازییە، هەروەها كارگەیەكی چاككردنەوەی فڕۆكەی تێدایە لەگەڵ كۆگایەكی گەورەی موشەك و چەك و تەقەمەنی. لەسەردەمی رژێمی سەدام حسێن-دا لەلایەن پاسەوانی كۆمارییەوە بەكاردەهێنرا، ئێستاش سەرباز و راوێژكارانی ئەمریكا و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە سەربازگەكەدا جێگیركراون.