سەردێڕ:

بەغدا.. خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە گۆڕەپانی تەحریر بەردەوامە

گۆڕەپانی تەحریر، بەغدا - عێراق
فۆتۆ: میدیاکان
2019-10-31

2800 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا ڕایگەیاند، لە ئێستادا خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە گۆڕەپانی تەحریر بەردەوامە و چەندین چین و توێژى دیکە هاتونەتە خۆپیشاندانەکان.

پەیامنێری ئێن ئار تی ئاماژەی بەوەشدا، "شەوی ڕابردوو، موشەک ئاراستەی باڵیۆزخانەری ئەمریکا کراوە و داویەتی لە لە پرسگەی باڵیۆزخانەکە و لە ئاکامدا سەربازێکی عێراقی کوژراوە.

سەبارەت بە ئاماری کوژراو و بریندارانی دوێنێ و ئەمرۆ، "دوێنێ ١١٧ بریندار هەبووە، بەڵام هیچ حاڵەتێکی کوشتن نەبووە".

وتیشی پزیشکان، مامۆستایان، خوێندکاران و سەندیکاکان دەوام ناکەن و ناوەندەکانی حکومەتیان پەکخستووە.

سەبارەت بە گرنگترین ئەو شارانەی لەدوای بەغدا خۆپیشاندانیان تێدا دەکرێت ئاماژەی بە هەریەک لە شارەکانی کەربەلا، نەجەف، دیوانییە، ناسرییە، زیقار، موسەنا و حیلە دا.

لە ٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ەوە، ئەمرۆ ١٢یەمین کۆبونەوەی نێوان لایەنەکانە و هێشتا نەگەیشتوونەتە هیچ دەرئەنجامێکی کاریگەر. بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئار تی-ش، عادل عەبدولمەهدی ئامادەیی خۆی بۆ دەستلەکارکێشانەوە دەربڕیوە و بەڵام گرفتی لەوەدا هەیە کە ئایا جێگرەی ئەم دۆخە چی دەبێت و خوێنی ئەو سەدان کوژراوە دەچێتە گەردنی چ کەسێک و چ لایەنێکەوە.