سەردێڕ:

​وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: سزاکانی سەر تورکیا ئامادەن بۆ جێبەجێکردن

فۆتۆ: 
2019-10-31

2929 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن لیستێک سزای ئامادەکردووە تا بەسەر تورکیادا بیسەپێنێت، لە حاڵەتێکدا کە ئەو وڵاتە پابەند نەبێت بە ئاگربەستی باکوری سوریاوە.

ستیڤن منوچین بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، لیستی سزاکانی سەر تورکیا بە مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا دراوە تا لەگەڵ خۆی بۆ ئەنقەرەی بیبات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە دانوستان لەسەر پرسی ئاگربەستی سوریا بکەن.

منوچین راشیگەیاند، ئەگەر گفتوگۆکانی مایک پێنس لەگەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە سەرکەوتوو نەبوون، ئەوا سزاکان جێبەجێ دەکرێن.

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بە گەشبینییەوە لە دۆخەکە دەڕوانێت و ڕایگەیاندووە، هیچ هۆکارێک نیە کە دەریبخات ئەمریکا پێویستی بە سەپاندنەوەی سزا بۆ سەر تورکیا دەبێت.