سەردێڕ:

ئەمریکا وێنە و ڤیدیۆی نوێی ئۆپراسیۆنەکەى کوشتنى بەغدادی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2019-10-31

9681 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەى هاوبەشی هێزە سەبازییەکانی ئەمریکا وێنە و ڤیدیۆی نوێ و وردەکاری  ئۆپراسیۆنەکەى کوشتنى ئەبوبەکر بەغدادی بڵاوکردەوە.

کینیس ماکینزی فەرماندەى هێزە سەبازییەکانی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، پلانی ئۆپراسیۆنەکە تەنها لەلایەن ئەمریکاوە دانراوە و هەوڵدراوە هیچ کەسێکى مەدەنی نەکوژرێت و بەو شێوەیەش جێبەجێکراوە.

ئەوەشی وت، ئەمریکا لەگەڵ ڕوسیا و تورکیا هەماهەنگی کردووە بۆ ئەوەى پێکدادان لە گەڵ سوپای ئەو دوو وڵاتە دروستنەبێت.

ئەو فەرماندە سەربازییە دەشڵێت، لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا و لە ناو تونێلێکدا هێزە ئەمریکییەکە چانسی خۆبەدەستەوەدانان داوەتە بەغدادی بەڵام خۆی تەقاندووەتەوە.