سەردێڕ:

سەعد حەریری: ئامادەم بە مەرج ببمەوە سەرۆک وەزیران

دوێنێ دەستی لەکارکێشایەوە
سەعد حەریری، سەرۆکوەزیرانی دەستەلەکارکێشاوەی لوبنان
فۆتۆ: میدیاکان
2019-10-30

5162 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەکان لێدوانێکی نوێی سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی لوبنان-یان گواستووەتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئامادەیە بە مەرج ببێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی لوبنانێکی نوێ.

حەریری لە باسی مەرجەکەیدا دەڵێت، "ئەگەر وەزیرەکان تەکنۆکرات بن، ئەوا ئامادەم ببمەوە سەرۆک وەزیر، چونکە لەگەڵ وەزیری تەکنۆکراتدا دەتوانم بە خێرایی چاکسازییەکان بکەم و ڕێبگرم لە داڕووخانی ئابووری لوبنان".

سەرکردەیەکی باڵای ئەو وڵاتەش ڕایگەیاندووە، "حکومەتی نوێ دەبێت ئازاد بێت لە هەڵبژاردنی وەزیرەکانی"

هاوکات، سەرۆکایەتی لوبنان داوای لە حکومەتی ئێستای وڵاتەکەی کردووە کە وەکو حکومەتی کاربەڕێکەر بەردەوام بێت هەتا حکومەتێکی نوێ پێکدەهێنرێت".

ئەوەش لەکاتێکدایە سەعد حەریری دوێنێ سێشەممە، دوای نزیکی دوو هەفتە لە خۆپیشاندانی لوبنانییەکان و پێشکەشکردنی پاکێجێکی چاکسازییش، دەستی لەکارکێشایەوە.