سەردێڕ:

توركیا بڕیارەكەی كۆنگرێسی ئه‌مریكاى بە بڕیارێکى سیاسی ناوبرد

فۆتۆ: 
2019-10-30

6124 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگەیاند، بڕیارى بەجینۆسایدناساندنى لەناوبردنى ئه‌رمه‌نه‌كان شوره‌ییه، چونکە‌ بەوهەنگاوە ده‌یانه‌وێت مێژوو بەکاربهێنن‌ بۆ بڕیارە سیاسیەکان.

مه‌ولود چاوه‌ش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و لەهەژماری تایبەتى خۆی هه‌ڵوێستی وڵاتەکەى ئاشكراكرد سەبارەت بە ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه‌.

ئاماژەى بەوەکردووە، ئەوانەی پرۆژەکانیان شکستی هێناوە خۆیان هەڵواسیوە بە پرۆژەی ئەوانەی کە وادەزانن لەم رێگەیەوە دەتوانن تۆڵەمان لێ بکەنەوە بەهەڵەدا رۆیشتوون.

ئەوەشى خستەڕوو، ئەو بریارە شەرمەزارییە کە مێژووی کردۆتە ئامرازێکی سیاسیی لەلایەن حکوومەت و گەلى تورکیاوە بەنەبوو ئەژمار دەکرێ.

ئەوەش پاش ئەوەدێت کە بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٩ کۆنگرێسى ئەمریکا پرۆژە یاسایەکى بە زۆرینەى دەنگى ئەندامەکانى پەسەندکرد کە تایبەتبوو بە ڕووداوەکانی ١٩١٥دەربارەى ئەرمەنەکان و تێیدا بە"کۆمەڵکوژى" ناساند.