سەردێڕ:

کۆنگرێسى ئەمریکا بە زۆرینەى دەنگ لەناوبردنى ئەرمەنەکانى بە جینۆساید ناساند

بە ٤٠٥ دەنگ
فۆتۆ: 
2019-10-30

3953 جار خوێندراوەتەوە

کۆنگرێسى ئەمریکا بە زۆرینەى دەنگى ٤٠٥ دەنگ بەرانبەر ١١ دەنگ لەناوبردنى ئەرمەنەکانى لەلایەن تورکیا بە جینۆساید ناساند.

كۆنگرێسی ئەمریكا بە زۆرینەى دەنگى ئەندامەکانى پڕۆژە یاساى کۆمەڵکوژى ئەرمەنييەكانی لەلایەن توركەكانەوە لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیەکاندا بەجینۆساید ناساند کە لە ساڵانی ١٩١٥ تا ١٩١٧ وەک ئەرمەنەکان دەڵێن"نزيكەى ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار هاووڵاتی ئەرمەنيی كۆمەڵكوژ كراوە".

هاوکات دواى دەنگدانەکەش نانسى پیلۆسى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانى کۆنگرێس خولەکێک راوەستان بۆ رێزلێنان لە قوربانیانى رووداوەکە.

بەوتەى ئەرمەنەکان، کۆمەڵکوژییەکە هەوڵێک بوو بە ئامانجى لە ناوبردن و سڕینەوەی ئەرمەنییەکان لە رۆژهەڵاتى ئەنادۆڵ.

هاوکات ئادەم شێف سەرۆکى لیژنەى هەواڵگرى لە کۆنگرێس لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە تویتەر نوسیویەتى، دواجار ئەنجومەنى نوێنەران دەنگیدا بە ناساندنى کۆمەڵکوژى ئەرمەنەکان کە ١٩ ساڵە ئەو پرسە لە ئارادایە کە کۆتاییەکەى بە ئەنجام گەیشت کە هەزاران دەنگدەرى ئەمریکى بەرەگەز ئەرمەنى لە چاوەروانى ئەو ناساندنەدابوون.

لەبەرانبەردا تورکیا ئەو بڕیارە رەتدەکاتەوە و پێى وایە تەنها ئەرمەنەکان نەکوژراون و تورکەکانیش کوژراون لەکاتى شەڕى جەنگى جیهانى یەکەمدا.

بە پێی ئەو بڕیارەی كۆنگرێسی ئەمریكا، ژمارەی ئەو وڵاتانەی كە دانیان بە كۆمەڵكوژی ئەرمەنييەكان ناوە سەرەڕاى ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، ژمارەیان دەبێتە ٢٠ وڵات لە جیهاندا.