سەردێڕ:

پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ١٢-١٢ دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

پرسى برێکزت
فۆتۆ: 
2019-10-29

5675 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ و بە دەنگی ٤٣٨ ئەندام دەنگیدا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ١٢ى مانگى کانونى یەکەمى ئەمساڵدا.

میدیاکانى بەریتانیا بڵاویانکردەوە، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەبێت ئەنجومەنی لۆردەکانی بەریتانیا قبوڵیبکەن کە هێشتا نەکراوە.

ئاماژە بەوەشدەکەن، ئەگەر ئەنجومەنی لۆرد قبوڵیبکات، لە کۆتایى ئەم هەفتەیە دەبێتە یاسا و بۆ ماوەی پێنج هەفتە هەڵمەتی هەڵبژاردن دەکرێت.

ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەسەر پیشنیازى بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا بوو بە هیواى ئەوەى قۆناغى برێکزت ( جیابوونەوە لە یەکێتى ئەوروپا) ببڕن.