سەردێڕ:

مرۆڤایەتی دەکەوێتە مەترسییەوە گەر ژمارەی هەنگ کەم بکات

فۆتۆ: 
2019-10-29

6203 جار خوێندراوەتەوە

زانایەکی بواری مێرووەکان باس لەوە دەکات چارەنووسی مرۆڤایەتی پەیوەستە بە بوونی هەنگەکانەوە و گەر ژمارەیان کەم بکات مرۆڤایەتی دەکەوێتە مەترسییەوە.

زانایەکی بواری مێرووەکان لە زانکۆی ئۆکسفۆرد بە گۆڤاری "بۆرید پاندا"ی ڕاگەیاندووە "هەمەچەشنی ژیان بە وردی دەردەکەوێت بە پێکەوەژیان لەگەڵ مێرووەکاندا، لە ناویشیاندا "هەنگ" بە تایبەتی، کە هەر لەسەرەتاوە ڕێککەوتووە و هەماهەنگی هەبووە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی گوڵدا لە ١٠٠ ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستاوە، بۆیە هەنگەکان ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لە ژینگەی جیهانیدا".

وتوشیەتی "بەبێ بوونی هەنگەکان ئێمە پێویستە بە شێوەیەکی بنچینەیی خوی خوارنەکانمان بگۆڕین، چونکە بوونی هەنگ یەکسانە بە بوونی گوڵ و سەوزەوات و میوەکان".

هاوکات وەزارەتی کشتوکاڵی ڕوسیا ڕایگەیاندبوو کە ژمارەیەکی زۆری هەنگ لە ٢٥ کەرتی ڕوسی لەناوچوون بە هۆی هەڵە بەکارهێنانی مێرووکوژ.

لۆجۆکۆڤ سەرۆکی شارەوانی پێشووی مۆسکۆ لەسەر ئەو بەیاننامەیەی وەزارەتی کشتوکاڵی ڕوسیا باسی لەوە کرد "کێشەکان پەرەدەستێنن لەمساڵدا، هەڕەشە لە مرۆڤایەتی و ژینگەش دەکات".