سەردێڕ:

​​ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕادەگەیەنێت

لە ژێر فشاری خۆپیشاندانەکاندا
فۆتۆ: 
2019-10-29

2355 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕادەگەیەنێت.

ڕۆیتەرز لە سەرچاوەیەکى فەرمی لوبنانەوە بڵاویکردەوە، سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان  دەیەوێت ئەمڕۆ یان سبەی دەستلەکارکێشانەوەى خۆی پێشکەشبکات.

ئەمەش لە دوای ئەوە هات، لە ١٧ی مانگەوە هاوڵاتیانی لوبنان ڕژاونەتە سەر جادەکان و خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن و سەرەتاش دژ بە زیادکردنی باج دەستیانپێکرد  و دواتر داواکارییەکانیان گۆڕا و داوای دەستلەکاکێشانەوە و ڕۆیشتنى سەرکردە سیاسییە "گەندەڵەکانیان" کرد.

سەعد حەریری  تەمەنى ٤٩ ساڵە و کوڕی سەرۆکی پێشووتری لوبنانە ڕەفیق حەریرییە کە لە ساڵی ٢٠٠٥دا تیرۆر کرا .