سەردێڕ:

​رۆڵى سه‌گێك لە كوشتنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیدا ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2019-10-29

17086 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند، سه‌گێك رۆڵێكى باشی بینی‌ له‌ كوشتنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌رۆكى ڕێكخراوى داعش.

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا وێنه‌ى سه‌گێكى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئۆپراسیۆنى كوشتنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌رۆكى رێكخراوى چه‌كدارى داعشدا به‌شداربووه و رۆڵيىشى بە گرنگ وەسفدەکات.

 دۆناڵد ترامپ لەپەرەى تایبەت بەخۆى لە تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر وێنه‌ى سه‌گێكى بڵاوكرده‌وه‌لەگەڵ وێنه‌ى ئه‌و سه‌گەشدا ئاماژەى بەوەشکردووە:" ئه‌و سه‌گه‌ رۆڵێكى باشی بینیوه‌ له‌ كوشتنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكى رێكخراوى چه‌كدارى داعشدا ونهێنى سه‌ر وێنه‌ى ئه‌و سه‌گه‌ باشه‌م لابرد، به‌ڵام ناوه‌كه‌ى ئاشكرا ناكه‌م".

هەروەها پێشتریش بەرپرسێکى سەربازی ئەمریکا وتی، سه‌گێك له‌نێو هێزە  تایبەتەکەى ئه‌مریكادا به‌شداریكردووه‌ له‌ ئۆپراسیۆنى كوشتنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى و كارێكى تایبه‌تى و گرنگى ئه‌نجامدوه‌، به‌ڵام لەکاتى ئەرکەکەدا برینداربووه‌.

هاوکات، لە ڕۆژی ٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩، دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ھێزەکانی ئەمریکا لە شەوی ٢٦/٢٧ی ئەم مانگەدا، لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازییدا، لە ناوچەیەک لە نزیک گوندی باریشەی نزیک بە شاری ئیدلیب، ئەبوبەکر بەغدادیان بە ئامانجگرتووە و کوشتوویانە. ئەوەشی وتبوو کە بەغدادی لە ناچارییدا خۆی تەقاندووەتەوە و دوو ھاوسەر و منداڵەکانیشی لەگەڵدا کوژراون.