سەردێڕ:

سەندیکای مامۆستایانی عێراق بایکۆتکردنی سەرتاسەری بۆ ماوەی چوار ڕۆژ ڕاگەیاند

فۆتۆ: 
2019-10-29

1969 جار خوێندراوەتەوە

سەندیکای مامۆستایانی عێراق بڕیاری بایکۆتکردنی خوێندن و داخستنی خوێندنگەکانی کرد لە سەرانسەری عێراق و بۆماوەی چوار ڕۆژ.

سەرباری بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە شاری بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق، بڕیاری بایکۆتکردنی خوێندن بۆ ماوەی چوار ڕۆژ درا لەلایەن سەندیکای مامۆستایانی عێراقەوە.

هاوکات پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا، لەلایەن هەزاران خۆپیشاندەرەوە قەدەغەی هاتووچۆ لەناو شاری بەغدا شکێندرا، کە وابڕیار بوو تاکو شەشی بەیانی بەردەوام بێت.

وتیشی، خۆپیشاندەران دەیانەوێت بچنە ناو ناچەی سەوز، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگرییان لێدەکرێت.

لە ٢٥ی تشرینی یەکەمەوە خۆپیشاندان لەبەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق، خۆپیشاندان دەستیپێکردووەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە، هەروەها دەیان خۆپیشاندەر کوژراون و سەدانی دیکەش برینداربوون.