سەردێڕ:

کچێک بەھۆی وێنەی سێڵفییەوە لە نھۆمی ١٧ی باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە

فۆتۆ: 
2019-10-28

11830 جار خوێندراوەتەوە


کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لەکاتی ھەوڵدان بۆ گرتنی وێنەیەکی سێڵفی لە نھۆمی ١٧ی باڵەخانەیەکەوە کەوتە خوارەوە و گیانیلەدەستدا.

لە ماڵپەڕی لوبنان ٢٤دا ھاتووە، لە یەکێک لە باڵەخانەکانی شەقامی شێخ زاید لە دوبەی، کچێک لەکاتی ھەوڵدان بۆئەوەی لە باڵەکۆنی شوقەکەیانەوە وێنەیەکی سێڵفی بگرێت، دەکەوێتە خوارەوە و گیانلەدەستدەدات.

فەیسەڵ قاسم بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی ئاسایشی شارەکە رایگەیاند، ئەو کچە لە باڵەکۆنی نھۆمی ١٧ی باڵەخانەکە، چووەتە سەر کورسی و بە پێوە لەسەر کورسییەکە بووە، ویستوویەتی وێنەیەکی سێڵفی بگرێت، بەڵام ھاوسەنگیی جەستەی لەدەستدەدات و دەکەوێتە خوارەوە. خوشکی ئەو کچە ئاشکرایکردووە، قاچی لەسەر کورسییەکە خلیسکاوە و بە پشتا کەوتووەتە خوارەوە، مۆبایلەکەشی لەگەڵیدا کەوتووەتە خوارەوە.

ئەو پۆلیسە ھۆشداریی بە گەنجان و خەڵکی دەدات لەو جۆرە ڕەفتارانە خۆیان بەدووربگرن، بەتایبەت لە شوێنە بەرزەکان و لەکاتی شۆفێریکردندا ئاگاداری بەکارھێنانی مۆبایل بن.