سەردێڕ:

سێ ھاوەن ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی لە باکووری بەغدا کران

فۆتۆ: 
2019-10-28

3034 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی ھەواڵی میدیا عێراقییەکان، سێ ھاوەن کەوتوونەتە خوارەوە  لە بنکەی سەربازی "تاجی" لە باکووری بەغدا، کە دوانیان بەر سەربازگەکە کەوتون و سێیەمیان نەتەقیوەتەوە.

هاوکات، سەرچاوەیەکی ئاسایش ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٨ی تشرینی یەکەم، لە نزیک بنکەی سەربازی "تاجی" کە بە دووری ٣٥ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری شاری بەغدا، سێ ھاوەن کەوتووەتە خوارەوە و ھیچ کەسێک تیایدا بریندار نەبووە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چوار ڕۆژە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لەبەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق بەردەوامە و، تائێستا دەیان خۆپیشاندەر کوژراون و سەدانی دیکەش برینداربوون.