سەردێڕ:

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بانگھێشتی چەند وەزیرێک دەکات

فۆتۆ: 
2019-10-28

1950 جار خوێندراوەتەوە

لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لیستی ناوی ئەو وەزیرانەی بڵاوکردەوە کە بانگھێشتی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێن.

ئەمڕۆ ٢٨ی تشرینی یەکەم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ناوی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و چوار وەزیری بڵاو کردەوە، بۆ بانگھێشت کردنیان بۆ پەرلەمان بە مەبەستی گرتنە بەری ڕێوشوێنی فەرمی و بابەتی.

ئەوانیش بریتین لە " سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری نەوت، وەزیری کارەبا، وەزیری پیشەسازی و وەزیری دارایی  ".

ھەروەھا لە دانیشتنێکیدا ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی دا لەسەر بانگھێشتکردنی وەزیری "نەوت، پیشەسازی و کشتوکاڵ" لە مانگی داھاتوودا.