سەردێڕ:

سەرچاوە ئەمریکییەکان: تەرمی ئەبوبەکر بەغدادی خرایە دەریاوە

فۆتۆ: 
2019-10-28

7459 جار خوێندراوەتەوە

چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی بە کەناڵی فۆکس نیوزیان ڕایگەیاندووە، تەرمی ئەبوبەکر بەغدادی خراوەتە دەریاوە.

 کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، دوای کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی ڕێکخراوی داعش، "تەرمەکەی خراوەتە دەریاوە".

خستنە ناودەریای تەرمی بەغدادی، ھاوشێوەی بن لادن سەرۆکی پێشوی ڕێکخراوی تاڵیبانە، کە واشنتن لەکردەیەکی سەربازیدا کوشتی و ھەر ئەوکات ڕایگەیاند، "تەرمەکەی خستووەتە دەریاوە".

دەربارەی کوشتنی بەغدادی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنی سەربازی کوشتنی سەرۆکی ڕێکخراوی داعش لە ڕوی ھەواڵگرییەوە بەشداربوون و، ھاوکاریی ھێزەکانی ئەمریکایان کردووە.

دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەوەی بڵاوکردەوە، ھێزەکانی ئەمریکا لە شەوی ٢٦/٢٧ی ئەم مانگەدا، لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازییدا، لە ناوچەیەک لە نزیک گوندی باریشەی نزیک بە شاری ئیدلیب، ئەبوبەکر بەغدادیان بە ئامانجگرتووە و کوشتوویانە، ئەوەشی وتبوو کە بەغدادی لە ناچارییدا خۆی تەقاندووەتەوە و دوو ھاوسەر و منداڵەکانیشی لەگەڵدا کوژراون.