سەردێڕ:

بەغدا.. شەش خۆپیشاندەر کوژران

فۆتۆ: 
2019-10-28

2364 جار خوێندراوەتەوە

 پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی، بەغدا، ئومێد محەمەد

لەڕووبەڕووبوونەوەى خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا لەشاری بەغدا شەش خۆپیشاندەر کوژراون.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی لەشاری بەغدا ڕایگەیاند، لەخۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا شەش کەس کوژراون و نزیکەی ١٤٠ کەسی دیکەش برینداربوون

ھەر ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق سەرجەم ئیمتیازات و دەرماڵەی سێ سەرۆکایەتییەکە و پەرلەمانتاران و وەزیر و پارێزگارەکانی بڕی.

ماوەی چوار ڕۆژە خۆپیشاندانەکان لەبەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق دەستیپێکردووەتەوە دژی نەبونی کار و گەندەڵی کارگێڕی.