سەردێڕ:

ناسا وێنەیەکی خۆری بڵاوکردەوە کە لە کولەکەکانی هاڵۆوین دەچێت

فۆتۆ: 
2019-10-28

10096 جار خوێندراوەتەوە

ناسا بە بۆنەی نزیک بوونەوەی هاڵۆوینەوە وێنەیەکی کۆنی خۆری بڵاو کردەوە کە لە شێوەی کولەکەی هاڵۆویندایە

ڕۆژی یەکشەممە ناسا لە پەیجێکی فەرمی خۆیان کە تایبەتە بە زانستی خۆرەوە وێنەیەکی ئەستێرەکەمانی بڵاو کردووەتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ٨/١٠/٢٠١٤، وێنەکە لەلایەن مانگی دەستکردی تایبەت بە خۆرەوە گیراوە، تیشکەکانی کە دەردەکەون لە وێنەکەدا تیشکی سەروو وەنەوشەیین کە لە ناوچە چالاکەکانی خۆرەوە دێنە دەرەوە.

لە نووسینێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیان لە ژێر وێنەکەدا نووسیوویانە ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوچە چالاکەکان درەوشاوەتر دەردەکەون لەبەر ئەوەی ڕووناکی و وزەی زیاتر دەردەکەن، ئەوانە دەرخەری بڕێکی زۆر بواری موگناتیسی سەر ڕووی خۆرن کە یەکجار چڕ و ئالۆزن، ئەم وێنەیە دوو کۆمەڵە درێژەشەپۆلی سەروو بنەوشەیی تێکەڵ دەکات کە لەسەر ١٧١ و ١٨٣ ئانگسترۆمن و ئەو ڕەنگە زەرد و ئاڵتوونییە دەردەکەن کە لە هاڵۆوین دەچێت.

Image may contain: night