سەردێڕ:

حکومەتی ھەرێمی کوردستان: لەناوبردنی ئەبوبەکر بەغدادی کۆتایی تیرۆر و توندڕەوی نییە

فۆتۆ: 
2019-10-27

1097 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لەناوبردنی ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)، ھەنگاوێکی گرنگە بەڵام کۆتایی تیرۆر و توندڕەویی نییە".

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ھەرێمی کوردستان وەک ھاوبەشێکی سەرەکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، بەردەوامە لە رووبەڕبوونەوەی ھزری تووندڕەوی و، لە سەر دەستی پێشمەرگەش رێکخراوی تیرۆریستی داعش تێکشکێنرا کە ئەمەش بووە سەرەتای داڕمانی ئەم رێکخراوە تیرۆریستیە".

وتەبێژەکەی حکومەتی ھەرێم دەشڵێت، " بێگومان لەناوبردنی ئەم گەورە تیرۆریستە، کۆتایی تیرۆر و توندڕەوی نییە، بەڵکو دەبێت ھۆکارەکانی سەرھەڵدانی بیری تووندڕەوی بنبڕ بکرێن و، ھەوڵی جددیش بدرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و لێکەوتەکانی تیرۆر و تووندڕەویی".

ئەمڕۆ بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی رێکخراوی داعش لە بۆردومانێکدا لە شاری ئیدلیبی سوریا کوژرا.