سەردێڕ:

لە کەربەلا بینای پارێزگا و بارەگای عەسائیبی ئەھلی حەق سوتێندران

فۆتۆ: 
2019-10-27

3976 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تی، ئومێد محەمەد

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕایگەیاند، لە شاری کەربەلا بینای پارێزگا و بارەگای عەسائیبی ئەھلی حەق لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە سوتێندران.

ھاوکات ئەوەشی خستەڕوو، لە واست بینای پارێزگا سوتێندراوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە ٢٥ی ئەم مانگەوە، خۆپیشاندان لە بەغدا  و زۆربەی شارەکانی باشور دەستیپێکردووەتەوە و گرژی لێکەوتووەتەوە و تا ئێستاش نزیکەی ٧٤ خۆپیشاندەر کوژراون و ھەزارانیش برینداربوون. لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، چەندین بنکە و بارەگای حیزبی و حکومی سوتێندراون.