سەردێڕ:

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە ڕێنمایی تایبەت بە ڕاوکردن بڵاو دەکاتەوە

فۆتۆ: 
2019-10-27

1087 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە ڕێنمایی دەدات دەربارەی ڕاوکردن و پاراستنی ئاژەڵی کێوی و باڵندەکان.

ئەمڕۆ ٢٧ی تشرینی یەکەم، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕینماییەکانی تایبەت بە ڕاوکردن و پاراستنی ئاژەڵی کێوی و باڵندەکان بڵاوکرایەوە، لە ڕێنماییەکەدا ھاتووە، "بە پێی ڕێنمایی ژمارە ١ی ساڵی ٢٠١٥،  لە مادەی ٨، ڕێگا دەدرێت بە ڕاوکردنی کەو و سوێسکە لە ١ی حوزیران تا ١ی تەمموزی ھەموو ساڵێک، ھەروەھا لە ١ی کانوونی یەکەم تا ١ی شوباتی ھەموو ساڵێک".

بۆ کەروێشک لە "١ی تشرینی یەکەم ھەتا ١ی شوبات"ی ھەموو ساڵێک.

ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھاتووە "ڕێگە نادرێت بە بەکارھێنانی ھیچ جۆرە تەقەمەنی و چەک و فیشەکێک، تەنھا داو بەکاربێت، ھەروەھا بۆ کەروێشکیش تەنھا تانجی".

لە ڕوونکردنەوەکەشدا ھاتووە " لایەنی ڕاوکەر دەبێت مۆڵەتی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەبێت،ھەروەھا مۆڵەتەکە ساڵانە نوێ بکرێتەوە".