سەردێڕ:

سێ ئەندامی دیکەی پەرلەمانی عێراق دەستیان لەکار کێشایەوە

فۆتۆ: 
2019-10-27

6048 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکان بڵاویانکردەوە، سێ ئەندامی دیکەی پەرلەمانی عێراق دەستیان لەکار کێشایەوە.

ئەمڕۆ ٢٧ی تشرینی یەکەم، هەر یەکە لە رائید فەهمی و هەیفا ئەمین لە هاوپەیمانێتی سائرون، هەروەها تەها دفاعی و لە هاوپەیمانی نەسر، دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند.

هاوکات، دوێنێش مزاحم تەمیمی هەر لە هاوپەیمانێتی نەسر دەستی لەکارکێشایەوە.

تا ئێستا ژمارەی ئەندام پەرلەمانە دەستلەکارکێشاوەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ چوار ئەندام بەرز بووەتەوە و بە وتەی خۆشیان هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ وەڵامنەدانەوەی خۆپیشاندەران لەلایەن حکومەتەوە.

دەست لەکارکێشانەوەی ئەم پەرلەمانتارانە لە کاتێکدایە ماوەی سێ ڕۆژە خۆپیشاندان لە بەغدا و ١١ پارێزگای دیکەی عێراق لە دژی گەندەڵی نەبوونی خزمەتگوزاری و ئارامی و زۆربوونی هەژاری و نەبوونی هەلی کار دەستی پێکردووە، هەموو لایەک بە خۆپیشاندانی گەل ناوی دەبەن چونکە هیچ هێزێکی سیاسی لە پشتەوە نییە.