سەردێڕ:

ترەمپ: لەکاتی ئۆپراسیۆنەکەدا ئەبوبەکر بەغدادی خۆی تەقاندەوە

فۆتۆ: 
2019-10-27

3214 جار خوێندراوەتەوە

ترەمپ ڕایگەیاند، لەکاتی ئۆپراسیۆنەکەدا ئەبوبەکر بەغدادی خۆی تەقاندەوە و هاوسەر و منداڵەکانیشی لەگەڵدابووە.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتۆن ڕایگەیاند، لە کاتی ھێرشەکەدا ئەبو بەکر بەغدادی خۆی تەقاندۆتەوە و مناڵەکانی و ھاوسەرەکەشی لەگەڵدا بووە. 

وتیشی، "بەغدادی لەگەڵ بەشێکی زۆر لە چەکدارەکانیدا کوژراوە، ئەو مەترسی بۆسەر ھەموو جیھان ھەبوو، سەرکردەیەکی بەھێزی تیرۆرستەکان بوو کە لە ئوسامە بن لادن ترسناکتر بوو، ھەروەھا لە کاتی کوشتنەکەیدا دەگریا و ھاواری دەکرد".

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەش کرد، "٨ ھەلی کۆپتەر و ژمارەیەکی زۆر سەربازی ئەمریکی لە ئۆپراسیۆنەکەدا بەشدارییان کردووە"، وتیشی، "سوپاسی ڕوسیا و سوریا و عێراق و تورکیا دەکەین کە ھاوکارمان بوون".

ھەروەھا ڕاشیگەیاند، "بەغدادی بەر لەوەی بکوژرێت ھەوڵی دەدا داعش زیندوو بکاتەوە".

لە درێژەی قسەکانیشیدا وتی، "ئێمە زانیاری ورد و باشمان ھەبوو دەربارەی شوێنەکەی، نزیکەی پێنج ساڵە دەمانەوێت زانیاری وردمان لەسەری دەست بکەوێت، دواتر لەو تونێلەدا کوژرا کە ھاتووچۆی پێدا دەکرد".

ھەروەھا باسی لەوەش کرد، "ھیچ سەربازێکی ئەمریکا نەکوژرا لە ئۆپراسیۆنەکەدا، ئەوەی ئەمریکا لەدەستیدا تەنھا "سەگێک"ی بەتواناو بەھرەدار و زیرەک بوو"، ھەروەھا وتی، "ئەوەی ئەمریکا دەیکات لە پێناو پاراستنی نەوتدایە، چونکە داعش پێشتر دەسی بەسەردا گرتبوون، لەبەر ئەوە نامانەوێت جارێکی دیکە دەستیان بگاتەوە بەو جێگایانە".

ئەم وێنەیە لەمیدیاکان بڵاوکراوەتەوە وەکو کاتی سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنەکەی بەغدادیی: