سەردێڕ:

وێنە.. یەکەم نەشتەرگەریی چاندنەوەی ڕوخسار لە جیهاندا بۆ پیاوێک کرا

فۆتۆ: 
2019-10-27

10932 جار خوێندراوەتەوە

نەخۆشخانەیەکی ئەمریکی توانی سەرکەوتنێکی پزیشکی گەورە بەدەستبهێنێت، لە ڕێگەی چاندنەوەی یەکەم نەشتەرگەریی ڕوخسار بۆ پیاوێکی بە ڕەگەز ئەفریقی، کە ساڵانیکی زۆر بوو بەدەست تێکچوونی شێوەی روخسارییەوە ناڵاندویەتی.

بەگوێرەی میدیا ئەمریکییەکان، ڕۆبەرت چلسی تەمەن ٦٦ ساڵ، نەشتەرگەرییەکەی لە نەخۆشخانەی "بریگهام" لە شار بۆستن لە ویلایەتی ماساشوستس بۆ کراوە.

نەشتەرگەرییەکە ١٦ کاتژمێری خایاندووە، ٤٥ پزیشک و نەشتەرگەر و پەرستار تێیدا بەشداربوون، نەخۆشەکە بۆ ماوەی سێ مانگ لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری توندی پزیشکیدا بووە، دوای سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکەی نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە.

ڕۆبەرت لە ساڵی ٢٠١٣ توشی ڕووداوی هاتوچۆبووە، ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلی شۆفێرێکی سەرخۆشدا، ئۆتۆمبێلەکەی ڕۆبەرت بە هەوادا بەرزبووەتەوە و دواتر تەقیوەتەوە، بەهۆی ئەو ڕووداوە ڕوخساری سوتاوە و بۆ ماوەی شەش مانگ بێهۆشبووە.

سوتاوییەکە زیانێکی زۆری بە ڕوخساری گەیاندووە، هەروەک خۆی دەڵێت "سەبرێکی زۆرم هەبووە چونکە نەمتوانیوە کچەکەم ماچ بکەم، بەهۆی ئاگرەکەوە بەشێکی زۆری لێوم نەمابوو، ئاواتم ئەوەبووە جارێکیتر کچەکەم ماچ بکەمەوە".

بەگوێرەی زانیاریی پزیشکەکانی لە ماوەی ساڵێکدا ڕۆبەرت بەشێوەیەکی ئاسایی توانای قسەکردن و زەردەخەنە و خواردنی دەبێت.

خانەوادەکەی لە ڕێگەی ماڵپەڕی "گۆ فاند می" کۆمەکیان بۆ تێچووی نەشتەرگەرییەکانی کۆکردبووەوە.

Image result for ‫أول زراعة وجه لشخص إفريقي في العالم‬‎

Image result for ‫أول زراعة وجه لشخص إفريقي في العالم‬‎

Image result for ‫أول زراعة وجه لشخص إفريقي في العالم‬‎