سەردێڕ:

​ڤیدیۆی هێرشی ورچێک بۆ سەر ڕاهێنەرەکەی

فۆتۆ: 
2019-10-26

28971 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی نمایشدا ورچێک هێرشدەکاتە سەر ڕاهێنەرەکەی برینداری دەکات و بەوەش ئامادەبووانی هۆڵی نمایشەکە زۆر دەترسێنێت.

لە شاری ئۆلۆنیتسی باکوری ڕوسیا، لە کاتی نمایشی سێرکدا ورچێک هێرشدەکاتە سەر ڕاهێنەرەکەی خۆی، بەوەش ئامادەبوان دەترسن و ڕادەکەن بەرەو دەرەوەی هۆڵەکە، چوونکە هیچ دیوارێکێکی شووشەیی یان تەل لە نێوان ستەیجی نمایش و ئامادەبواندا نییە.

هاوکاری ڕاهێنەرەکەش باس لەوە دەکات "پێدەچێت هۆکاری هێرشکردنەکەی ورچەکە بە هۆی فلاشی کامێرای ئامادەبووانی نمایشەکەوە بووبێت".

بەکارهێنانی ئاژەڵان لە نمایشەکانی سێرکدا بووەتە هۆی نیگەرانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤو ژینگەناسان، چونکە بە شێوەیەکی سەخت ڕاهێنان بە ئاژەڵەکان دەکرێت و ناچار دەکرێن کارێک بکەن کە خۆیان نایانەوێت، هەر بۆیە بەشێک لە وڵاتانی جیهان سەرقاڵی دانانی ڕۆژە یاسایەکن بۆ بەکارنەهێنانی ئاژەڵآن لە نمایشيکاندا.