سەردێڕ:

​ئەنجومەنى باڵای فەتوا: پیاسەکردن لەگەڵ سەگ حەرامە

فۆتۆ: 
2019-10-25

11546 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنى باڵا فەتوای هەرێم ڕایگەیاندووە، ڕاگرتنی سەگ و پیاسەکردن لەگەڵیدا لە ڕوانگەی شەریعەتی ئیسلامەوە حەرامە.

ئەنجومەنى باڵا فەتوای هەرێم لە فەتوایەکدا ڕایگەیاندووە، "ئەو کارە حەرامە و نەریتێکى نادروست و نامۆیە بە کوردەواری و لاساییکردنەوەى کەسانێکە کە پابەندنین بە  ئاینی ئیسلامەوە."

لە فەتواکەدا ئەوەش هاتووە، ڕاگرتنى سەگ لەکاتێکدا ڕێگەپێدراوە کە سەگی فێرکراو بێت بۆ مەبەستەکانی ڕاوکردن و پاسەوانی و گەڕان بەدوای تاوان، دەشبێت دووربێت لە ناوماڵ و جێگەى حەوانەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، هەر سەگێک لەڕووی تەندروستى و ئابورییەوە زیانی هەبێت دروستە لە ڕێگەى لیژنەیەکی تایبەتی دەزگاکانى حکومەتەوە لەناوببرێت.