سەردێڕ:

شوێنی پارککردنی یەک ئۆتۆمبێل بە نزیکەی ملیۆنێک دۆلار فرۆشرا

فۆتۆ: 
2019-10-25

10659 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو شوێنی پارککردنی ئۆتۆمبێلێک لە شاری هۆنگ کۆنگ بە نزیکەی ملیۆنێک دۆلار فرۆشرا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "Bloomberg" شوێنی پارککردنەکە لە ناو تاوەرێکی بازرگانیدایە کە ئۆفیسەکانی ناو تاوەرەکە نرخیان ملیۆنان دۆلارە، شوێنەکە بە ٧.٦ ملیۆن دۆلاری هۆنگ کۆنگ فرۆشراوە کە دەکاتە ٩٧٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی و بەم شێوەیە بووە گرانترین شوێنی پارککردن لە هۆنگ کۆنگ و هەموو جیهاندا.

فرۆشیارەکە بازرگانێک بووە بە ناوی "جۆنی چیونگ شون یی"ەوە، ساڵی ڕابردوو تەنیا بە فرۆشتنی ئۆفیس لە ناو تاوەرێکی بازرگانیدا ٩٠٠ ملیۆن دۆلاری قازانج کردووە لە ماوەی ٩ مانگدا، شوێنی پارککردنەکە لەناو هەمان تاوەری بازرگانیدا بووە و تاوەرەکەش گرانترین ئۆفیسەکانی جیهانی تێدایە.

ئەم نرخە بەرزە لە هەمان کاتدا دەرخەری ئەو جیاوازییە زەقەیە کە لە نێوان ناوچە هەژارنشین و دەوڵەمەندنشینەکاندا هەیە لە هۆنگ کۆنگ، کە ساڵانە چەندین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە.

The Center on Hong Kong island.