سەردێڕ:

کۆمیسیۆنی عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ: ٢٢٧ کەس لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا بریندارن

فۆتۆ: 
2019-10-25

661 جار خوێندراوەتەوە

کۆمیسیۆنی عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، تا ئێستا ٢٢٧ کەس لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا برینداربوون.

ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق دەستیپێکردووەتەوە و تا ئیستاش بەپێی ئامارەکان ٣ کەس کوژراون کە یەکێکیان بە گولە کوژراوە.

شەوی ڕابردوو سەرۆک وەزیری عێراق چەند خاڵێکی وەکو چاکسازیی ڕاگەیاند، بەڵام ئەمڕۆ خۆپیشاندەران چوونە گۆڕەپانی تەحریر و داوای دەست لەکارکێشنەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکەن.

 لەسەرداوای بەشێک لە لایەنە سیاسیەکان و چالاکوانانی عێراق، ئەمڕۆ ھەینی ٢٥ی تشرینی یەکەم، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە بەغدا و ١١ شاری دیکەی عێراق بەڕێوەدەچێت، دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی و گەندەڵی کارگێڕیی لەناو حکومەتد