سەردێڕ:

سیستانی هۆشداریی دەدات لەدروستبوونی پشێویی لەناو خۆپیشاندانەکاندا

فۆتۆ: 
2019-10-25

1568 جار خوێندراوەتەوە

عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق، هۆشداریی دەدات لە دروستبوونی پشێویی لەناو خۆپیشاندانەکان و داواش لە هێزە ئەمنییەکان دەکات خۆپیشاندەران بپارێزن و دان بەخۆیاندابگرن.

لە گۆڕەپانی تەحریر لە شاری بەغدا خۆپیشاندانی ھاوڵاتیان دژی گەندەڵی و نادادیی و نەبوونی کار دەستیپێکردەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەش دەکەن.

خۆپیشاندەران ھەوڵی شکاندنی بەربەستەکان دەدەن تاکو بچنە ناو ناوچەی سەوزی بەغدا، بەڵام لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان ڕێگریان لێدەکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە هیچ بەرپرسێکی باڵای حکومەت لێدوانی لەسەر خۆپیشاندانەکان و قوربانییەکان نەداوە.