سەردێڕ:

ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی: دۆناڵد ترەمپ بە کوردەکانی وت شوێنی ڕەسەنی خۆیان بەجێبھێڵن

ڕیچارد ئینگڵ بەرپرسی پەیامنێرانی دەرەوەی ئێن بی سی نیوز
فۆتۆ: 
2019-10-24

8214 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی دەڵێت دۆناڵد ترەمپ تەنھا ویستی کوردەکان لە شوێنی خۆیان ھەڵکێشێ، بە کوردەکانی وت شوێنە ڕەسەنەکانی خۆتان بەجێبھێڵن و بەرەو ناوچە نەوتییەکان بڕۆن.

لە تویتێکدا ڕیچارد ئینگڵ بەرپرسی پەیامنێرانی دەرەوەی ئێن بی سی نیوز دەڵێت، "دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە کوردەکانی وت لە ناوچە ڕەسەنەکانی خۆتان بڕۆن، ئەوانیش ناچاربوون لەژێر زەبری جەنگدا قبوڵی بکەن".

ھەروەھا ئەوە ڕۆژنامەنووسە دەشڵێت، "ترەمپ داوای لە کوردەکان کرد بەرەو ناوچە نەوتییەکان بڕۆن، ئەو ناوچانەش ناوچەی نەوتین و ھەرگیز کوردی تیا نەژیاوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەو ناوچانە بەزۆری عەرەبن و کوردەکان لەوێ پێشوازییان لێ ناکرێت و خۆشەویت نابن لەلای ئەوان".